سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سەربازگەی تاجی لە شاری بەغداد ڕادەستی هێزە ئەمنیەکانی عێراق کردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هاوپەیمانان بنکەیەکی تایبەتی نێو سەربازگەکە کە بەدەست هاوپەیمانانەوە بوو ڕادەستی عێراق کراوەتەو و ئەوان لە سەربازگەکە دەکشێنەوە.
لیوا کینس ئێکمان جێگری هێزە هاوبەشەکان ڕایگەیاند پلانی دابەشکردنەوەی هێزەکانمان بە هاوکاری و ئاگاداری حکومەتی عێراق بەڕێوەدەچێت.
وتیشی لەچەند ساڵی ڕابردوودا سەربازگەی تاجی بنکەیەکی سەرەکی ڕاهێنانکردن بووە بە هێزە سەربازییەکانی عێراق و لەچەند ساڵی ڕابردوودا ڕاهێنانیان بە 47 هەزار سەربازی عێراقی کردوە لەسەرجەم بوارەکاندا.
ئاشکراشیکرد زیاتر لە دووهەزار ڕاهێنەر و سەربازی وڵاتانی ئەمریکا و ئوسترالیا و کەنەدا و فینلاند و ئەڵمانیا و نەمسا و ئیتاڵیا وهۆڵەندە و نیوزلەندا و بۆڵەندا و بەریتانیا و ئەمریکای تێدابووە.