کازمی سەردانی سعودیە دەکات

  2020-08-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
باڵیۆزی عێراق لە سعودیە ڕایگەیاند بەم نزیکانە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سعودیە دەکات.

قەحتان جەنابی باڵیۆزی عێراق لە سعودیە بەمیدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لەسەر هێڵن بۆ دیاریکردنی وادەی سەردانەکە.

وتیشی سەردانەکە گرنگی زۆری هەیە و بڕیارە ژمارەیەک رێکەوتن لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژووبکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو بڕیاربوو مستەفا کازمی پێش سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی سعودیە بکات بەڵام رۆژی سەردانەکە باری تەندروستی شا سەلمان پاشای سعودیە تێكچوو بۆیە سەردانەکە دواخرا.

بەپێی زانیاریی میدیا عێراقیەکان سعودیە دەیەوێت لە رێگەی پێدانی کارەبا و ژمارەیەک پرۆژەی دیکەوە بەشداربێت لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق


ڕیکلام