فەرمانی دەستگیركردن بۆ دوو بەرپرسی عێراقی دەرچوو

  2020-08-24  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی دەستپاكی عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ وەزیری پێشووی كارەبای عێراق و بەڕێوەبەری گشتی كاروباری كارگێڕی وەزارەتەكە دەكرد، بەوهۆیەشەوە رێگری گەشتیان لێدەكرێت.

دەستەی دەستپاكی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی لێكۆینەوەكانی دەستەكەیان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ لوئەی خەتیب، وەزیری پێشوی كارەبای عێراق و بەڕێوەبەری گشتی كاروباری كارگێڕی وەزارەتەكە دەركردوە، ئەو داوایەشیان ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری كردووە.

بەگوێرەی ئەو فەرمانە رێگری گەشت لەو دوو بەرپرسە دەكرێت بۆ دەرەوەی وڵات و هۆكارەكەشی بۆب وونی سەپێچی لە پێدانی 82 هەزار و 555 كرێی رۆژانەی كارمەندانی وەزارەتەكە دەگەڕێتەوە. 

ئەو دەستەیە ئەوەشی راگەیاندووە، ئەو كارەی كە بەهۆیەوە دۆسیەی بۆ ئەو دوو بەرپرسە لەبارەوە كراوەتەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بە بڕی 34 ملیار دیناری عێراقی لە مانگێكدا زیانیان لە بودجەی وەزارەتەكەداوە. 


ڕیکلام