کاتی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە عێراق دیاریکرا

  2020-08-24  | 
بەغدا
کاتی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە عێراق دیاریکرا
ئەرشیڤ
 سۆران عەبدولکەریم
سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننە رایگەیاند، رۆژی 20ی مانگی داهاتوو دەرگای مزگەوتەکان لە عێراق بەڕوی نوێژخوێنان دەکرێنەوە.

سەعد کەمبەش سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق راگەیاند، لەچوارچێوەی کۆبونەوەیەکدا کە بەڕێوبەری ئەوقافی پارێزگاکان و بەرپرسانی دیوانی وەقفی سوننە ئامادەی بوون، بەکۆی دەنگ بڕیاردراوە رۆژی 20ی مانگی ئەیلول دەرگای مزگەوتەکان بکرێنەوە .

دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و بڵاوبوونەوەی لە عێراق، بەمەبەستی رێگەگرتن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە، دەرگای مزگەوتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕووی نوێژخوێنان داخران.




ڕیکلام