فالح فەیاز نامەیەکی کازمی گەیاندە بەشار ئەسەد

  2020-08-26  | 
دیداری نێوان فا لح فەیاز و بەشار ئەسەد
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سەردانی سوریای کرد و لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبۆوە.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی راگەیاندنی فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فەیاز بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە دیمەشق و لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا کۆبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فەیاز نامەیەکی تایبەتی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە گەیاندووەتە دەستی بەشار ئەسەد، بەڵام هیچ زانیارییەکی دەربارەی ناوەرۆکی بەیاننامەکە ئاشکرا نەکردووە.

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا زۆربەی سەردانەکانی لێپرسراوە عێراقییەکان بەسەرۆکایەتی  فالح فەیاز بووە بۆ سوریا، بەو پێیەی فەیاز پەیوەندییەکی پتەوی هەیە لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا.



ڕیکلام