چەند مەرجێكی نوێ بۆ هێنانی دەرمان لە سلێمانی دیاریكرا

  2020-08-27  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قائیمقام و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەگەڵ كۆگا و كۆمپانیاكانی دەرمان لە شارەكە كۆبوونەوە و بڕیاردرا هەولچكەنا بۆ بەقاغ هێنانی دەرمان چڕ بكرێتەوە.

ئەمڕۆ لە پێنجشەممە لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ كۆگاو كۆمپانیاكانی بواری دەرمان دەربارەی پڕۆسەی ھێنان و ساغكردنەوەی دەرمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو. 

بە گوێرەی راگەیەندراوی قایمقامیەتی سلێمانی لە كۆبوونەوەكەدا، جەخت لەسەر ئەوەكرایەوە لە دەروازە سنورییەكان پشكنینی دەرمان توندتر بكرێنەوەو تەنیا رێگە بە ھاوردەكردنی ئەو دەرمانانە بدرێت كە بە مەرج و رێنماییەكانی كوالیتی كۆنتڕۆڵدا تێپەڕ دەبێت. 

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: مامەڵەكردن لەگەڵ دەرمان پرسێكی نیشتیمانییە و پەیوەندیدارە بە ژیان و تەندروستی هاوڵاتیان و هەر سەرپێچی و پابەند نەبوونێك زیانی گەورەی بۆ سەر تەندروستی گشتی دەبێت لەسەر ئەم بنەماییە رێگری لە هەموو كارێكی نایاسایی دەكرێت كە زیان بە تەندروستی هاوڵاتیان بگەیەنێت.

باس لەوەشكرا بەھەموو شێوەیەك رێگری لە هاتنەناوەوەی قاچاغی دەرمان بكرێت و هەر دەمانێك لە دەرمانخانەكان ببینرێت كە مۆڵەتی رێگەپێدانی نەبێت رێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكەی بگیرێتەبەر. 

وەك مەرجێكیش بە خاوەن كۆگاكان راگەیەندرا كە بۆ گواستنەوەی دەرمان دەبێت لە سنورەكانەوە تا دەرمانخانەكان لە ساردكەرەوەدا هەڵبگیرێن و قایمقامی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند كە كار ئاسانی بۆ كۆمپانیاكان دەكەن و بەووردی كار لەسەر كەیسی دەرمان دەكەن.


ڕیکلام