تەندروستی عێراق: ئێستا چاکبونەوە لە توشبوون زیاترە

  2020-08-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە ژمارەی چاکبونەوە لە توشبوون زیاترە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3794 توشبوو لە کۆرۆنا چاکبونەتەوە.

لەبەرامبەردا لە سەرجەم پارێزگاکان 3651 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگەیاندوە 72 توشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە بەوەش کۆی گیان لەدەستدان گەیشتە 6740 کەس.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە ئێستادا زیاتر لە 51 هەزار توشبوو لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش 566 کەسیان لە ژێر چاودێری وردان و باری تەندروستیان ناجێگرە.


ڕیکلام