ناوەرۆکی سەردانەکەی ماکرۆن بۆ بەغدا ئاشکرا بوو

  2020-08-29  | 
ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا
فۆتۆ: ڕۆیتەرز
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەجەندای سەردانەکەی ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ بەغدا چەندین ڕێککەوتن لە بوارەکانی وزە و پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ هاوسێکانی لەخۆ دەگرێت.

موختار موسەوی  ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنکی ڕوسیای ڕاگەیاندووە، مانگی داهاتوو ماکرۆن سەردانی بەغدا دەکات، دوای ئەوەی وادەی سەردانەکەی گۆڕانکاری تیا کراو هەفتەی رابردووش فلۆرانس بارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی بەغدای کرد.

موسەوی ئاشکرایکرد، لەسەردانەکەی بۆ بەغدا لەسەرو هەموو گفتوگۆکانییەوە، دۆسیەی کارەبا سەرەکیترینیان دەبێت، چونکە رێککەوتنێکی هاوبەشی فەڕەنسا و ئەڵمانیا هەیە، تایبەت بە دابینکردنی وزەی کارەبا لەعێراق.

ئاماژە بەوەشکرد ماکرۆک لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عێراق باس لە دۆسییەکی تایبەت دەکەن دەربارەی سنوری عێراق لەگەڵ هاوسێکانی سوریا و تورکیا و ئێران.

هەفتەی ڕابردوو فلۆرانس بارلی وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی بەغدای کرد و گفتوگۆی کرد، لەگەڵ هەریەکە لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و جومعە عناد وەزیری بەرگری عێراق و فەرماندەی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق.

ماوەی چەندین ساڵە عێراق گیرۆدەی خراپی تەزووی کارەبا بووەتەوە و ڕۆژانە هاوڵاتیان لە پارێزگا جیاجیاکان خۆپیشاندان دەکەن لەدژی نەبوونی وزەوی کارەبای پێویست، بە تایبەت لەوەرزی گەرما کە لەچەند پارێزگایەکی عێراق لە هاویندا پلەکانی گەرما دەچنە نیوەی کوڵان.



ڕیکلام