تا ئێستا لە مەراسیمی عاشوورا لە خانەقین 40 كەس برینداربوون

  2020-08-30  | 
فۆتۆ: رۆژنیوز
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە مەراسیمی ئەمڕۆی عاشوورادا لە شارۆچكەی خانەقین تائێستا نزیكەی 40 كەس بریندار بوون و پێشبینیش دەكرێت ژمارەكە زیاتر ببێت.

لە شارۆچكەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە لە مەراسیمی ئەمڕۆی یادی عاشووردا، بەهۆی لە خۆدانەوە بە كەرەستە بڕەرەكان تا ئێستا 40 كەس بریندار بوون و تیمەتەندروستیەكان لە شوێنی مەراسیمەكە خەریكی چارەسەركردنی بریندارەكانن. 

سەلام ئەسعەد بەرپرسی تیمەكانی تەندروستی لە مەراسیمەكە بە ڕۆژنیوزی راگەیاندووە: ئەمڕۆ شەش دەستەی قەمە لێدان لە خانەقین لەخۆیاندا و بەشێك لەو كەسانە برینەكەیان قوڵ بوو پێویستیان بە چارەسەر و پێچانی برینەكانیان هەبوو، كە ژمارەیان نزیكەی 32 كەس بوو و چارەسەری سەرەتاییان بۆ كراوە.

ئەو بەرپرسەی تەندروستی ئەوەشی راگەیاندووە  هەشت كەسی دیكەش توشی خوێن بەربوون بوون گواستراونەتەوە بۆ بەشی فریاكەوتی نەخۆشخانەی گشتی خانەقین. 

رۆژی10ی موحەرەمی ساڵی كۆچی ئەو رۆژەیە كە لە ساڵی 61ی كۆچی حسێنی كوڕی عەلی نەوەی پەیامبەری ئیسلام لە شەڕی كەربەلا كوژرا و ئەو رۆژەش لەلایەن موسڵمانە شیعە مەزهەبەكانەوە بە رۆژی ماتەمینی و خەم دادەنرێت بەهۆی ئەوەی لەلایەن زەیدی كوڕی معاویە كە هێزێكی دیكەی مسوڵمانان بوون هێرشەكە ئەنجامدرابوو. 


ڕیکلام