دوو ڕۆژە چاکبوونەوە بە کۆرۆنا لە عێراق لە تووشبوون زیاترە

  2020-08-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٨٦٠ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ٦٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٧٣١ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ٢٠ هەزار و ١٩٣ پشکنین بۆ تووشبوانی کۆرۆنا کراوە، بەو پێیەش لەوەتەی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، یەک ملیۆن و ٥٨٧ هەزار و ٣٢٦ کەس پشکنینیان بۆ کراوە.

لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعێراق بڵاوبووەتەوە، ٢٣١هەزار و ١٧٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٧٢ هەزار و ٨٨٠ کەس چاکبوونەتەوە و ٦ هەزار و ٩٥٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لەعێراق ٧٤.٨%  




ڕیکلام