عێراق هەلی کار بۆ ٣٠ هەزار کەس دەرەخسێنێت لە پرۆژەیەکی ستراتیژیدا

  2020-08-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، سێهەم پڕۆژەی زەبەلاح لەناوچەکە و باکوری ئەفریقا جێبەجێ دەکات، کە زیاتر لە ٣٠ هەزار هەلی کار دەرەخسێنێت لە نزیک پارێزگای بەسرە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند "سووربوونی حکومەت و وەزارەتەکەی لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی (نیبراس)، کە بە یەکێک لەپڕۆژە ستراتیژییە گرنگەکانی کەرتی پیشەسازییەکانی پترۆکیمیایی دادەنرێت، کە عێراق دەباتە قۆناغێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی پێگەکەی لەکەرتی ئەو جۆرە پیشەسازییەدا لەسەر ئاستی جیهاندا.

وەزیری نەوت ئاشکرایکرد، پرۆژەکە بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی و کۆمپانیای (شێل)ی جیهانی، کە وەزارەتی پیشەسازی پشکی لە٢٥% هەیە و کۆمپانیای شێل لە ٤٩% و وەزارەتی نەوتیش لە٢٥% بەڕێوەدەچێت.

وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، توانای بەرهەمهێنانی پلان بۆ دانراوی پرۆژەی نیبراس لە مادەی  (پۆلی ئەسیلین) ساڵانە یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار تۆن دەبێت، کە یەکێکە لەو مادە سەرەکییانەی ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی وزەدا گەشەی زیاتری پێدەدرێت، کە چاوەڕوان دەکرێت داهاتێکی زەبەلاح بۆ خەزێنەی دەوڵەت دابین بکات و پێویستی بە ٣٠ هەزار هێزی کاریش بێت.

لەلایەکی ترەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، پرۆژەکە لە پارێزگای بەسرە بنیات دەنرێت، بۆ ئەوەی نزیک بێت لەسەرچاوەکانی گازی سروشتی و بەندەرەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بودجەی سەرەتایی پرۆژە بڕی ٨ ملیار دۆلارە و یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکان لە پیشەسازی پترۆکیمیاییەکان، کە لەچوار چێوەی پلانی وەزارەتدایە بۆ خستنەگەڕی سامانی نیشتیمانی بەشێوەیەکی زۆر گونجاو.



ڕیکلام