باندێكی پێنج كەسی دەستگیر كران

  2020-09-01  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
قەیس عامر، بەڕێوبەری پۆلیسی ڕوبەڕوبوونەوەی تاوان لە كەركوك، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: پاش هەڵكوتانە سەر ماڵی هاوڵاتیەك بەناوی(ف،ا،ا) و دزینی بڕی دوو ملیۆن دینار و بڕێك زێڕ كە بڕەكەی بە شەش ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.

ناوبراو ئەوەی راگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی فەرماندەی گشتی پۆلیس تیمێك پێكهێنرا و دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون دەستی پێ كرد و بەهۆی "كامێراكانی چاودێری توانیمان بگەینە تاوانباران و لەماوەیەكی زۆر كورتدا هەر یەكە لە (ح.س.أ) و(ی.ج.ح) و (م.گ.م) و(م.ج.ح) و (ن.ح.ع) دەستگیربكرێن كە باندێكی پێنج كەسین".

لەبارەی ئەو باندەوە قەیس وتیشی: جگە لەو كردەوەیە دەیان كردەوەی دیكەیان ئەنجامداو دەست بەسەر ئۆتۆمبیل وچەكەكانیشاندا گیرا و لە لێكۆڵینەوەكانیشدا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە وبەپێی مادەی (٤٤٠) لەیاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیراون.


ڕیکلام