لە فەرەنساوە 51 كۆچبەری هەرێم و عێراق گەڕێندرانەوە

  2020-09-04  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەوی رابردوو 51 كۆچبەری عێراق و هەرێمی كوردستان لە فەرەنساوە رەوانەی بەغدا كرانەوە و بڕیارە هەر یەكەیان بڕێك پارەیان پێبدرێت.

لە فەرەنسا 90  كۆچبەری هەرێمی كوردستان و عێراق رەوانەی بەغدا دەكرێنەوە و وەك قۆناغی یەكەمیش شەوی رابردوو 51 كەسیان لە فرۆكەخانەی بەغداوە گەرانەوە. 

میدیا عێراقیەكان بڵاویان كردەوە ئەو پەنابەرانە كە لە ئەڵمانیا و فەرەنسا ژیاون ماوەیەكە كەیسی پەنابەرێتییان رەتكراوەتەوە، لەسەر داوای خۆیان بە ئارەزوومەندانە گەڕێندراونەتەوە بۆ بەغدا.

وەك هاوكاری لە قۆناغی یەكەمدا هەر كۆچبەرێك بڕی هەزار و 800 یۆرۆی پێدراوە، وا بڕیاریشە دواتر و لەگلەَ جێگیر بوونەوەیان لە وڵاتدا هەریەكەیان بڕی سێ  هەزار یۆرۆی دیكەیان بدرێتێ. 

 ئەو كەسانەی كە بڕیارە لەسەر داخوازی خۆیان بگەڕێنەوە 39 كەسیان ماوە بگەڕێنەوە بە هۆی رێكارەكانی پشكنینی كۆرۆنا گەرشانەوەیان دوا كەوتووە، سەرجەمی ئەو كۆچبەرانە لە ئەڵمانیا و فەرەنسا داخوازی مافی پەنابەرێتیان رەتكراوەتەوە. 


ڕیکلام