تەندروستی عێراق توشبوونی 4644 کەسی دیکەی ڕاگەیاند

  2020-09-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمرۆی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو بەپێی ئامارەکە 4644 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکەبوون.

هەروەها 3891 توشبووش لە ڤایرۆسەکە چاکبونەوە و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە.

تەندروستی عێراق ئاشکرایکردوە 63 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئێستادا نزیکەی 55 هەزار کەس لە نەخۆشخانەکان لە ژێر چارەسەردان و لەو ژمارەیەش 523 کەسیان لە ژێر چاودێری ورددان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.


ڕیکلام