کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی تا کۆتایی هەفتە ڕاگەیاند

  2020-09-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی خۆی بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند و پێیوایە لەم هەفتەیەدا لەناوەڕاست و باشوری عێراق، کەشوهەوا خۆرهەتاو و زۆر گەرم دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، کەشوهەوا لە ناوچەکانی باکور خۆرهەتاو لەگەڵ بوونی هەندێک هەور لە ناوچەکە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسی عێراق لە هەولێر نزمترین پلەی گەرما ٢٨ پلە و بەرزترین پلە ٤٢ پلەی سیلیزی دەبێت.

لە پارێزگای سلێمانی نزمترین پلە ٢٥ و بەرزترین پلە ٤١ی سیلیزی دەبێت.

لە پارێزگای دهۆک نزمترین پلە ٢٥ و بەرزترین پلە ٤٢ی سیلیزی دەبێت.

لە پارێزگای کەرکوک  نزمترین پلە ٢٩ و بەرزترین پلە ٤٥ ی سلیزی دەبێت.



ڕیکلام