په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی سێشەممەی داهاتوو دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئەنجام دەدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش، بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئاشکراکرد.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە بانگهێشتنامەیەکەدا رایگەیاندووە، پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌رۆی ڕۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/9/8 تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
بەپێی بڕیارەکەی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنەکە به‌مشێوه‌یه خوارە دەبێت :
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رخوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان .
دووه‌م: خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه‌ی چه‌ند مادده‌و بڕگه‌یه‌كی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2020 یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رو كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كورستان-عیراق) به‌هه‌ردوو زمانی (كوردی و عربی) كه به‌بڕیاری ژماره (4)ی ساڵی 2020 سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (95) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان .
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
چواره‌م: سوێندخواردنی پاڵێوراو به‌ڕێز (عمر
عبدالله فتاح محمد) له‌شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ده‌ستله‌كاركێشاوه (سۆران عمر
سعید) به‌پێی حوكمی مادده‌ی (27) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.