سەباح هەورامی: پێویستە حکومەت بەجدی پارە بۆ کۆرۆنا تەرخانبکات

  2020-09-06  | 
فۆتۆ: دڵشاد سەید عەلی
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوای لە حکومەتی هەرێم کرد، ئەمجارە بەجدی پارەی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆرۆنا دابینبکات چونکە ئەو پێداویستیانەی لەبەردەستیاندایە بەرەو تەواو بوون دەچن.

لە وتەیەکدا کە لەمەراسیمی مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی منداڵان پێشکەشی کرد، بەڕیوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، شەپۆلی کۆرۆنا زۆر بەهێز بڵاوبووەتەوە، چونکە لە دوای جەژنەوە شەپۆلی کۆرۆنا لەناو هاوڵاتیاندا زۆر بڵاوبووەتەوە و داوای لە هاوڵاتیان کرد خۆپارێزی زیاتر بکەن، بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هێواشی کۆرۆنا مامەڵە بکەن و چارەسەری نەخۆشەکە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو کایەکانی ژیان لەسلێمانی ئاسایی بووەتەوە، بۆیە ئەبێت چاوەڕوانی ئەوە بکەین کە نەخۆشییەکەش بەزۆری بڵاوبێتەوە، بۆیە ئەگەر هاوڵاتیان پابەند نەبن بەڕێنماییەکانەوە، ئەوان هەر پێشبینیەکیشی بکەن وەک خۆی دەرناچێت و ژمارەی تووشبوون لەوە زیاتریش دەبێت ئەگەر خەڵک پابەند نەبێت.

داواشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بەجدی کار لەسەر ئەوە بکات، بودجەی تایبەت بۆ دۆسیەی کۆرۆنا تەرخان بکات، چونکە دۆخەکە بەرەو ئەوە دەڕوات پێداویستییەکانی ڕوبەڕبوونەوەی کۆرۆنا بەرەو تەواو بوون دەروات و ئەو بودجەیەی لەبەردەستیاندایە بەرەو تەواو بوون دەچێت .

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە خەڵکی لە بۆنە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکاندا پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبوون، بۆیە ئەنجامی ئەم شەپۆلە ئەنجامی سەردانیکردنی جەژن و سەردانیکردنی ئەو هاوڵاتییانەیە کە لەناوچەکانی خوارووی عێراقەوە هاتنە شاری سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو کایەکانی ژیان لەسلێمانی ئاسایی بووەتەوە، بۆیە ئەبێت چاوەڕوانی ئەوە بکەین کە نەخۆشییەکەش بەزۆری بڵاوبێتەوە، بۆیە ئەگەر هاوڵاتیان پابەند نەبن بەڕێنماییەکانەوە، ئەوان هەر پێشبینیەکیشی بکەن وەک خۆی دەرناچێت و ژمارەی تووشبوون لەوە زیاتریش دەبێت ئەگەر خەڵک پابەند نەبێت.

 سەباح هەوارامی ڕاشیگەیاند، هیوادارن حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی وهاوڵاتیان ئەو پشتیوانیەی کە دەیکەن لە نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەس باوەڕ بەو پڕوپاگەندانە نەکات کە دەگوترێت دەستێک هەیە بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت لەبەرامبەر کەرتی گشتی، دڵنیابن هیچ کەرتێکی تایبەت ناتوانێت تێچووی کەرتی شێرپەندە دابین بکات، چونکە تێچووی نەخۆشی شێرپەنجە تێچووەیەکی زۆر زۆرەو هیچ هێزێک ناتوانێت دۆسیەی شێرپەنجە ببات بەڕێوە بەوشێوەیەی کەرتی گشتی دەیبان بەڕێوە.

وتیشی "هیوادارین بتوانین هەڵمەتی هۆشیار و بەرگریکرن لە نەخۆشی شێرپەنجە بەڕێوەبەرین، بۆیە ئێمە داوامان لە حکومەتی هەرێم کردووە  بودجەی تایبەت تەرخان بکات بۆسندوقی شێرپەنجە، چونکە ئەوە بەس نییە کە میدیاکان تەنها باسی جوانکاری بکەن".



ڕیکلام