میسی گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانەکانی بەرشەلۆنە

  2020-09-07  | 
لۆنێل میسی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەکان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لۆنێل میسی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس بڵاویکردەوە، دوای  تێپەڕبوونی ٣ ڕۆژ بەسەر بڕیاری مانەوەی لە یانە کەتەلۆنییەکە تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە ساڵی ٢٠٢١، میستی جارێکی تر گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانەکانی لە یانەکەی.

دوای چەند ڕۆژێک لە کێشمەکێشی نێوان میسی و یانەکەی، کە لە ساڵی ٢٠٠٤وە لێی جێگیر بووە، باشترین یارزانی جیهان لە کاتژمێر چوار بەکاتی ناوخۆیی ئیسپانیا، لەناو ئۆتۆمبێلە مارسیدسەکەیەوە بە ئاراستەی شاری سانت جوان دیسبی وەرزشی بینراوە، کە چاوەڕواندەکرێت بۆ یەکەمجار بەشداری بکاتەوە لە ڕاهێنانەکانی لەژێر چاودێری ڕوناڵد کومان راهێنەری نوێی بەڕەگەز هۆڵەندی.

دوو هەفتە لەمەوبەر میسی هاندەرانی یانی بەرشەلۆنەی دووچاری شۆک کرد، دوای ئەوەی داوایەکی بۆ ئیدارەی یانەکەی بەرزکردەوە، کە خواستی ڕۆیشتنی تیا نیشاندابوو، بە خۆرایی لە کامپ نۆ بڕوات.

بەڵام وەڵامی بەرشەلۆنە بە ڕەتکردنەوەی سەر لەبەری داواکەی، چونکە ئیدارەی یانەکەی ڕایگەیاندبوو، ئەو بەندە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە بەسەرچووە و هەر یایەنەک بیەوێت میسی بخوازێت دەبێت بڕی ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆ بدات.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو میسی لە داواکەی پاشگەش بۆوە و بڕیاری دا تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە یانەکەی بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی خۆی بەدوور بگرێت لە تووشبوون بە ناکۆکییەکی یاسایی، بەڵام ڕەخنەی توندی لە جۆسیب ماریا بارتومیۆ گرت و تۆمەتباری کرد بەوەی خاوەنی قسەی خۆی نییە.

 



ڕیکلام