بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی نازم شاکر تیمێکی تەندروستی ڕەوانەی هەولێر کرا

  2020-09-07  | 
نازم شاکر، ئەستێرەی تۆپی پێی عێراق
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆک وەزیرانی عێراق تیمێکی تەندروستی رەوانەی هەولێر کرد، بۆ چاودێریکردنی ڕەوشی تەندروستی عێراق نازم شاکر، ئەستێرەی تۆپی پێی عێراق، کە تووشی کۆرۆنا بووە.

عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەو ئاوڕدانەوەیە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە، ئاماژەیە بۆ پێشکەوتنی  گەورەی کەرتی وەرزش و لاوان و بایەخپێدانی بە ئەستێرەکان، کە خزمەتیان بە هەڵبژاردەی نیشتیمانی کردووە و ناوی عێراقیان بەرز ڕاگرتووە.

وەزیری وەرزش و لاوان سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد، سەبارەت بەو خزمەتانەی کە کردوویانە بە نازم شاکر ڕاهێنەری پێشووی یانەی تۆپی پێی عێراق.

عەدنان درجال ئاماژەی بەوەشکرد، ئەستێرەکانی بواری وەرزش، سامانێکی نیشتیمانی ڕاستەقینەن، شایستەی ئەوەن گەورەترین بایەخ و خزمەتیان پێ بکرێت، بەتایبەت لە چارەسەرکردن و چاودێری تەندروستی، لەپای ئەو خزمەتە زۆرەی کە بە وڵاتەکەیان کەرتی وەرزشیان کردووە.

جەختیشیکردەوە، نازم شاکر تەندروستی باشە و بەرەو باشتر و سەرکەوتن بەسەر نەخۆشییەکەیدا دەچێت و هیواداریش بووە بە زووترین کات چاکبێتەوە.

 



ڕیکلام