بەڤیدیۆ.. گەنجێک بەئۆتۆمبێلی لامبۆرگینی شوتی دەفرۆشێت

  2020-09-08  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی هاتوچۆی تورکیا بڕی ١٢٣٣ لیرە غەرامەی هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی کرد، بەهۆی ئەوەی لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلە لامبۆرگینییەکەی شوتی فڕۆشتووە.

میدیاکانی تورکیا لەوردەکاری ڕوداوەکەدا بڵاویانکردووەتەوە، لەناوچەی بیۆگلۆی شاری ئیستەنبوڵ، گەنجێک ڕێبوارانی شەقامەکە توشی شۆک دەکات، کاتێک لەسندوقی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەیەوە لە جۆری لامبۆرگینی هاوار بۆ فرۆشتنی شوتی دەکات.

دەسەڵاتدارانی پۆلیسی هاتووچۆی تورکیا ڕایانگەیاند، ئەو هەنگاوە پێشێلکاری بنەماکانی هاتوچۆیە و لە دەرەوەی چوارچێوەی بەکارهێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلەیە.

کاتێکیش وێنەکەی ئەو گەنجە سەرکێشە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆوە، کە بەو ئۆتۆمبیڵە گرانبەهایە شوتی دەفرۆشێت، ڕۆژنامەنووسان لێی کۆبوونەتەوە و ویستوویانە لێدوانی لێوەربگرن، بەڵام بەخێرایی شوێنەکەی جێهێشتووە.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، نرخی ئۆتۆمبێلێکی لامبۆرگینی لەو جۆرە زیاترە لە ٦٧٠ هەزار دۆلار.

هەرچەندە تا ئێستا پاڵنەری راستەقینەی ئەوکارە نەزانراوە، بەڵام میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا پێیان وابووە، ئەو کارەی ئەو گەنجە کردوویەتی لەپێناو پەیداکردنی ناوبانگ بووە.



ڕیکلام