وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی دابەشكردنی پارە لەگەڵ بەشەخۆراكی مانگانە روونكردنەوە دەدات

  2020-09-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رەتیدەكاتەوە لەگەڵ دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەدا پارە دابەشكرێت، بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكیش وەزارەتەكە ستراتیژیەتێكی نوێی داڕشتووە.


محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە دەڵێن لە چوارچێوەی بەشە خۆراكی مانگانەدا نۆجۆر خۆراك و بڕی 30 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتییان. 

ناوبراو روونیكردەوە وەزارەتەكەیان "ستراتیژییەكی نوێی هەیە بۆ مسۆگەركردنی گەیشتنی بەشە خۆراكی مانگانە بەو خێزانانەی كە لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد ئەو خێزانانە ماددەكانی بەشە خۆراكی مانگانەیان بۆ جێگیر دەكرێت بەڵام  "تائێستا هیچ پسووڵەیەكی نوێ و رێنمایی نوێ لەبارەی شێوازی دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانە لە عێراق دەرنەچووە".

ماوەی چەند ساڵی رابردوو دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتیان كێشەی تێدابووە لە مانگی شوباتی 2019ش هەوڵێك درا بۆ جێبەجێكردنی دابەشكردنی بەشەخۆران بە سیستەمی كارتی زیرەك بەڵام هەوڵەكە سەری نەگرت و لەیەكەم تاقیكردنەوە كە لەو كاتەدا لە شاری دهۆك ئەنجامدرا نەیتوانی سەركەوتوو بیچت هەولچەكەش بە سەرپەرشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و وەزارەتی بازرگانی عێراق درابوو.

 بەپێی بڕیاری ژمارە 986ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە لە ساڵی 1995 پەسندكرا، مانگانە بەشە خۆراكی بە زۆربەی زۆری هاووڵاتییانی دەدات، بەڵام گلەیی زۆر لە جۆر و بڕی ئەو بەشە خۆراكە دەكرێت.


ڕیکلام