تەندروستی عێراق: نزیکەی ٥هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-09-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٨٩٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٨ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینکەی عێراق، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٤٦٥ کەسی دیکە لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ئەمرۆ ٢٧ هەزار و ٨٠٩ کەس پشکنینیان بۆ کراوە، بەوەش لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە لە عێراق تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٧٩٣ هەزار و ٥٦ کەس پشکنینیان بۆ کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، ٢٦٩ هەزار و٥٧٨ کەس تووش بوون و لەوژمارەیەش ٢٠٦هەزار و ٣٢٤ کەس چاکبوونەتەوە.

لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە عێراق لە٧٦.٦%.

تا ئێست بەهۆی کۆرۆناوە ٧ هەزار و ٦٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام