حکومەتی عێراق دانیشتنێک بۆ پەسەندکردنی بودجە تەرخان دەکات

  2020-09-08  | 
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو، دانیشتێکی بەپەلە ئەنجام بدات و هەمووی تەرخان بکات بۆ پەسەندکردنی بودجەی گشتی.

ئەحمەد مولا تەلال وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ساز دەکرێت بۆ پەسەندکردنی بودجەی گشتی".

بەهۆی ناکۆکی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتەوە تا ئیستا بودجەی ساڵی ٢٠٢٠[l1]  پەسەند نەکراوە.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وتەبێژی کازمی جەختیکردەوە، حکومەت پابەندە بە وەدیهێنانی داخوازی خۆپیشاندەران و بەوپەڕی هێزەوە ڕووبەڕووی هەر کەسێک دەبێتەوە کە بیەوێت دەستدریژی بکاتە سەر ئەو هێزە ئەمنییانەی کە پارێزگاری دەکەن لە خۆپیشاندەران.

ئاماژەی بەوەشکرد، کازمی وەزیرەکانی ڕاسپاردووە، بە پێشنیازکردن و دەستنیشانکردنی بەڕێوەبەرە گشتییەکان ئەوانەیان کە پابەندن بە تواناو پاکێتی و لێوەشاوەیی و ڕابەرایەتی کردن.

لە کۆتایی وتەکانیدا وتەبێژی کازمی جەختیکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پێشنیازێک رازی بووە کە دوو هەزار لەو کەسانە لەخۆ دەگرێت کە خاوەنی بڕوانامەی باڵان بۆ دامەزراندن.


 [l1]



ڕیکلام