ناوەرۆکی کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێم و کازمی ئاشکرا کرا

  2020-09-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لەبەغدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و جەختیانکردەوە لە هەماهەنگی تەواو لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی کازمی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیکردووە لە شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لەدیدارەکەدا گفتوکراوە دەربارەی بەهێزکردنی هاوکاری لە نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت و کارکردن بە ڕۆحی یەک تیم و تێڕوانێکی هاوش بۆ وەدیهێنانی  داخوازی و بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بە گشتی.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی نوسینگەی کازمی لە دیدارەکەدا، هەماهەنگی تەواوی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە پێویست زانراوە لەسەرجەم بوارەکاندا، بەشێوەیەک کە چارەسەری ئەو بەربەست و ڕێگریانە بکات، کە ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە لە دەرئەنجامی نزمبوونەوەی نرخ نەوت لە بازاڕەکانی جهیانی وزەدا، بەشێوەیەک پشتیوان بێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی.
ئەمڕۆ شاندنی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی یەغدایان کرد، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، بە تایبەت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و موچەی فەرمانبەران.


ڕیکلام