ئەفسەرێکی باڵای سوپای تورکیا لە سوریا گیانی لەدەستدا

  2020-09-09  | 
سیزگین ئەردۆغان ئەفسەری باڵای سوپای تورکیا لە ئیدلب گیانی لەدەستدا
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، ئەفسەرێکی باڵای وڵاتەکە بە پلەی عەمید لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانی لە پارێزگای ئیدلبی سوریا کۆچی دوایی کردووە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سیزگین ئەردۆغان ئەفسەری باڵای سوپا تەمەن ٥١ ساڵ لە شوێنی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە ئیدلب دووچاری کێشەی تەندروستی بووە و بەپەلە گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

لە بەیاننامەیەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژە بەوەشکراوە، هەموو هەوڵی پزیشکەکان سەرکەوتوو نەبووە و نەیانتوانیووە گیانی ڕزگار بکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئەو ئەفسەرە باڵایەی سوپای تورکیا بە نۆرەدڵە کۆچی دوایی کردووە.

ڕۆژنامەی میلیەتی تورکیا بڵاویکردەوە، سیزگین ئەردۆغان لە مانگی ئابوری ساڵی ڕابردووەوە بووەتە فەرماندەی لیوای ٤٧ی سوپای تورکیا لەناوچەی باغجلار لەئیستەنبوڵ.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوەن تەرمی ئەو ئەفسەرە بە فڕۆکە گوێزراوەتەوە بۆ ویلایەتی هاتی سنوری و بڕیاریشە لە شاری ئاسپارتە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی ئەنجام بدرێت.



ڕیکلام