لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتی هەڕەشەکردن لە کازم فاروق پێکهێنرا

  2020-09-09  | 
کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسی هەڕەشەکردن لە کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمان دروستکرد.

دوابەدوای کۆتاییهاتنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق  سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "هەر پەرلەمانتارێک بڵێت هەڕەشەم لێکراوە، سەرۆکایەتی پەرلەمان پابەندە بەوەی کە بەگوێرەی پەیڕە لێژنەیەک بۆ بەدواداچوون لەو بابەتە پێکبهێنێت".

وتیشی، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە دروستکردووە و کازم فاروقیش راسپێردراوە بۆ ئەوی هەر بەڵگەیەکی هەیە بیخاتە بەردەستی لیژنەکە و دواتر بەرمەبنای دەرەنجامی راپۆرتی لیژنەکە، سەرۆکایەتی و پەرلەمان بڕیار لەوبارەیەوە دەدات.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دوای ئەوە دێت، کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی٩ی٢٠٢٠، کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لەلایەن دوو پەرلەمانتاری پارتی و پەرلەمانتارێکی یەکێتیەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.



ڕیکلام