پنتاگۆن وردەکاری کشانەوەی هێزەکانی لەعێراق ئاشکرا دەکات

  2020-09-09  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وردەکاری کەمکردنەوەی هێزەکانب لەعێراق ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت پرۆسەکە بەر لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ئێستا ئەنجام دەدرێت.

پنتاگۆن لە زاری فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، بڕیارە ژمارەی هێزەکانیان لە ٥٢٠٠ سەربازەوە کەمبکەنەوە بۆ ٣٠٠٠ هەزار سەرباز.

پێشتریش لێپرسراوێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەم نزیکانە بڕیاری کەمکردنەوەی زیاتری هێزەکانی وڵاتەکەی دەدات لەعێراق.

ئەو لێپرسراوە ئاشکراشیکرد، دواتریش ترەمپ بەلێدوانێکی دیکە بڕیار لە کەمکردنەوەی زیاتری هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دەدات لە ئەفغانستانیش.

ئەو بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا لەکاتێکدایە، ترەمپ لەلایەن کۆمارییەکانەوە ڕوبەڕوی ڕەخنەی نەرێنی بووەتەوە سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە باس لەوە دەکەن، سەرۆک بەسوکایەتییەوە باسی لە کورژرانی سەربازانی وڵاتەکەی کردووە لەجەنگەکانی پێشتردا.

بڕیاری کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق و ئەفغانستان لەکاتێکدایە، تەنهاه دوو مانگی ماوە بۆ وادەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە ترەمپ روبەڕوی جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان دەبێتەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکەی ٥٢٠٠ سەربازی هەیە لە عێراق و بەسەر ١٢ بنکەی سەربازیدا دابەشبوون لەسەرانسەری وڵاتەکەدا، دیارترینیان بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لەنزیک پارێزگای ئەنبار و نزیک فرۆکەخانەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان.



ڕیکلام