پارەی گەنمی جوتیارانی کەرکوک و پارێزگاکانی هەرێم خەرج دەکرێت

  2020-09-10  | 
کەرکوک
پارەی گەنمی جوتیارانی کەرکوک و پارێزگاکانی هەرێم خەرج دەکرێت
ئەرشیڤ
 سۆران عەبدولکەریم
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق ئامادەسازی کردووە بۆ خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران، ئەو بڕە پارەیەش جوتیارانی کەرکوک وهەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە .

دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لەپەرلەمانی عێراق بەتۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، " بەمەبەستی بەدواداچوون لەبارەی پارەی گەنمی جوتیاران و خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی٩ی٢٠٢٠، سەردانی وەزارەتی بازرگانی عێراقمان کرد".

ئاشکراشیکرد، لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە پێیانڕاگەیەندراوە کە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو، بڕی ٤٥٦ ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ خەرجدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەو بڕە پارەیە ٣٦ ملیار دیناری بۆ جوتیارانی پارێزگای کەرکوکە و ١٠ ملیاری بۆ جوتیارانی سلێمانی و ٨ ملیاری بۆ جوتیارانی هەولێر و ٦ ملیار دیناریشی بۆ جوتیارانی سنوری پارێزگای دھۆک دەبێت .

دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لەپەرلەمانی عێراق رشیگەیاند، پارەکە ئامادەیە و لەهەفتەی داهاتووەوە بەسەرجوتیاراندا دابەشدەکرێت.



ڕیکلام