دانیمارک باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا دەکاتەوە

  2020-09-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتی دانیمارک بڕیاریدا جارێکی دیکە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق بکاتەوە.

جیبی کوفود وەزیری دەرەوەی دانیمارک ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیاریداوە جارێکی تر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق بکاتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق لەلایەن هاوتا دانیمارکییەکەیەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێوەکراوە و گفتوگۆیان کردووە دەربارەی پەیوەندییەکانی نیوان هەردوو وڵات و چۆنێتی بەهێزکردنیان بەشێوەیەک لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات بێت.

لە بەیاننامەیەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لەو بڕیارەی حکومەتی دانیمار کردووە، سەبارەت بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لەبەغدا.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، هەڵوێستەکەی حکومەتی دانیمارک گرنگە بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا، هاوکات ستایشی ولاتی دانیمارکی کردووە سەبارەت بە پشتیوانییە بەردەوامەکانی بۆ عێراق لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.



ڕیکلام