تەندروستی عێراق: ئەمڕۆ 4106 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-09-12  | 
ئەمڕۆ 4106 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ١٠٦ کەسی دیکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرنا بوون و ٦٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ١٠٦ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراون .

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ٦٠ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە ١٠ کەسیان لە بەغدا، سێ کەس لە سلێمانی، سێ کەس لە هەولێر، شەش کەس لە دهۆک، دوو کەس لە کەربەلا، دوو کەس لە کەرکوک، یەک کەس لە واست، یەک کەس لە دیالە، دوو کەس لە بەسڕە، چوار کەس لە میسان، چوار کەس لە بابل، چوار کەس لە دیوانیە، کەسێک لە ئەنبار، شەش کەس لە زیقار، حەوت کەس لە نەجەف، دوو کەس لە موسەنا و دوو کەس لە نەینەوا بوون .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٨٨٧ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە .

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە سەرەتای سەرهەرڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ٢٨٦ هەزار و ٧٧٨ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش حەوت هەزار و ٩٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢١ هەزار و ٢٨٣ تووشبووش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.



ڕیکلام