میدیاکارێکی ڕاگەیاندنی ئەعماقی داعش لەکەرکوک دەستگیر کرا

  2020-09-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای هەواڵگری عێراق ئاشکرایکرد، هیزەکانیان ڕاگەیەندکارێکی میدیای (ئەعماق)ی سەربە ڕێکخراوی داعشیان لە کەرکوک دەستگیر کردووە.

لە بەیاننامەیەکدا دەزگای هەواڵگری عێراق بڵاویکردەوە، لەڕێگەی چاودێری بەردەوامی کەرتەکانیان و تەرخانکردنی سەرچاوەی پێویست، مەفرەزەیەکی هەواڵگری یەکێک لەتیرۆریستە داواکراوەکانیان لەناوەندی پارێزگای کەرکوکیان بەگوێرەی مادەی ٤ی تیرۆر دەستگیرکردووە.

ئەو تیرۆریستە یەکێک بووە لە میدکارە دیارەکانی داعش، لە پارێزگای کەرکوک.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دانی ناوە بەوەدا کە سەر بەڕێکخراوی داعشە و ئەرکی بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کردەوە تیرۆریستییەکان بووە، کە دژی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان ئەنجام دەدرێت لە ئاژانسی ئەعماقی ڕێکخراوەکە.

دانی بەوەشدا ناوەکە بەهۆی ناکۆکی دارایی پێشتر دوو براو باوکی لەلایەن داعشەوە کوژراون.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە هەڵمەتیکی هیزە ئەمنییەکاندا لە کەرکوک ٤ ئەندامی داعش دەستگیر کران و هەر لە مانگی ڕابردوودا لەچەند ئۆپراسیۆنێکی جیاوازی هێزە ئەمنییەکان لە دەوروبەری کەرکوک ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون و دەستگیر کراون.



ڕیکلام