نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لەمڕۆدا

  2020-09-14  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 39دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 37 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ یەكشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 39دۆلار و 83 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 37 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەو پێیەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە دیارەكەیەوە بەراورد بە دوێنێ گۆڕانكاری بەخۆیەوە نەبینیوە و نرخەكەی بە جێگیری ماوەتەوە.  

گەرچی ئەمڕۆ نزیكەی 15 رۆژە نرخی نەوت رووی لە دابەزینە، بەڵام ماوەی پێنج مانگی رابردوو بەهاكەی بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 


ڕیکلام