مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گۆڕانکاری لە ژمارەیەک پۆستدا کرد و 9 بەرپرسی نوێی بۆ پۆستەکان دیاریکرد.
ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی عێراق ڕایگەیاند مستەفا غالب کراوەتە پارێزگاری بانکی ناوەندی و سوها داود کراوەتە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان.
هەروەها مونهەل عەزیز کراوەتە ئەمینداری بەغدا و سالم جەواد چەلەبی کراوەتە بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراق.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە خالید عوبەیدی کراوەتە بریکاری کاروباری دەزگای هەواڵگری عێراق و فالح یونس کراوەتە جێگری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی.
هاوکات حەسن حەلبوس بە سەرۆکی دەستەی دراوە داراییەکان دیاریکراوە و سامی مەسعودیش کراوەتە سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە.
بەپێی بڕیارەکەی مستەفا کازمی عەلا جەوادیش وەک بەرپرسی نوێی دەستەی نەزاهە دەستنیشانکراوە.