بۆ یەکەمجار عێراق بەرهەمی جۆ هەناردە دەکات

  2020-09-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دەست بە هەناردەکردنی ئەو زیادەیەی بەرهەمی جۆ دەکات بۆ دەرەوەی وڵات.

حەمید نایف وتەبیژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، ڕەزامەندی وەرگیراوە لەسەر هەناردەکردنی بڕی ٧٠٠ هەزار تۆن لە دانەوێڵەی جۆ بۆ دەرەوەی وڵات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستەش دوو سەرچاوەی دیکەی کەرتی تایبەت دەتوانن، پێشبڕکێ بکەن لەسەر هەلی هەناردەکردنەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا.

ئەوەش بۆ یەکەم جارە حکومەتی عێراق بتوانێت بەرهەمی دانەوێڵەی جۆ هەناردەی دەرەوە بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتی کشتوکاڵ لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ هەناردەکردنی ئەو بڕە زیادەیەی دانەوێڵەی جۆ، کە بە ٨٥٠ بۆ ٩٠٠  هەزار مەزەندە دەکرێت.



ڕیکلام