نرخی نەوت لە بازاڕەكانی ئەمڕۆی جیهاندا

  2020-09-15  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 39دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 37 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ دووشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 39دۆلار و 91 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 37 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، ئەگەرچی دوێنێ بۆ ماوەیەكی كورت نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی برێنت گەیشتە سەروی 40 دۆلار بەڵام نرخەكە جێگیر نەبوو دابەزینەوەیە بەخۆیەوە بینیەوە. 

گەرچی ئەمڕۆ زیاتر لە 15 رۆژە نرخی نەوت رووی لە دابەزینە، بەڵام ماوەی پێنج مانگی رابردوو بەهاكەی بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


ڕیکلام