باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا ڕایگەیاند، بۆمبێکی دەستکرد بە یەکێک لە ئوتۆمبێلەکانی تایبەت بەکاری دیپلۆماتی باڵیۆزخانەکەیاندا لە بەغدا تەقیوەتەوە.
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا ڕایگەیاند، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، و تائێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.
باڵیۆزخانەکە وتوویەتی "سەلامەتی و ئاسایشی فەرمانبەرەکانمان بایەخ و گرنگییەگی زۆری هەیە و لەئێستاشدا لەپەیوەندیدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق دەبارەی دۆخەکە".
پێشتر وا بڵاوکرایەوە تەقینەوەکە لەسەر ڕێگای فڕۆکەخانە و لە نزیک مزگەوتی (ئوم ئەلتبول)کاروانێکی ئوتۆمبیلەکانی باڵیۆزخانەی بەریتانیای کردووەتە ئامانج.
لێپرسراوێکی عێراقی ڕایگەیاندبوو، شوێنی هێرشەکە دەکەوێتە نێوان فڕۆکەخانە و ناوچەی سەوزەوە، کە بە توندی دەپارێزرێت و تایبەتە بە ناوەندە دیپۆماتییەکان.