نزیكەی 40 كۆچبەر لە نەمسا دەستگیركران

  2020-09-17  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نزیكەی 40 كۆچبەری عێراقیی و سوری و تورك لە بارهەڵگرێكی ساردكەرەوەدا لە وڵاتی نەمسا دەستگیركران.


پۆلیسی نەمسا رایگەیاند، لە شەقامێكی ویلایەتی نەمسای خواروو دەستمان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا گرتووە كە 38 كۆچبەری نایاسایی تێدابوو، شۆفێری بارهەڵگركەش هەوڵی راكردنیدا. 

پۆلیسی ئەو وڵاتە ئەوەی راگەیاند، كۆچبەرەكان هاوڵاتیی عێراقی و سوری و تورك بوون و لەنێو بارهەڵگرە كە لە جۆری ساردكەرەوە بووە دەستگیركراون. 

پۆلیس ئەوەشی روونكردەوە لەوكاتەی هەوڵی ئاشكرابووە كە ئۆتۆمبێلەكە كۆچبەری نایاسایی تێدایە شۆفێرەكە هەوڵیداوە رابكات بەڵام بە هاوكاری كۆپتەری پۆلیس تواندراوە دەستگیربكرێت. 


ڕیکلام