ژیان وردەكاری دۆسیەی هەڕەشەی دەستدرێژیكردنە سەر منداڵە ئاوارەكە بڵاو دەكاتەوە

  2020-09-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تۆڕی هەواڵی ژیان وەك یەكەم میدیای كوردی دەچێتە ماڵی ئەو منداڵە ئاوارەیەی كە ئەمڕۆ هانای بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق برد بەهۆی ئەوەی هەڕەشەی دەستدریٍژی سێكسی لەسەر بوو.


عەمار سەباح، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی كەركوك، لە نێو كەمپی ئاوارەكانی یەحیاوا بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: لەسەر راسپاردەی وەزیر دەستمان بە لێكۆڵینەوە كردووە، دەركەوت برای ئەو كوڕە نەرفێندراوە بەڵاكچو لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراوە بە مادەی 4ی تیرۆر لێكۆڵینەوەش لەو دۆسیەیە بەردەوامە. 

ئەو وتیشی، لەبارەی دەستدرێژی سێكسیكردنە سەر منداڵەكە، راستە بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی لە مۆبایلی منداڵەكەدا هەیە راستی ئەو هەڕەشانە سەلمێندراوە، بەڵام ئەو كەسە نادیارە، پێ دەچێت مەبەستی بەدەستخستنی پارە بێت لەو كارەیدا. 

ئەحمەد عوێز ئەو مێردمنداڵە 13 ساڵانەی لە كەمپێكی ئاوارەكانی شاری كەركوك وتی كەسێك ماوەی هەشت مانگە هەڕەشەی دەستدرێژی د سێكسیكردنە سەری دەكرێ، ئەو بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: ئەمڕۆ نیوەڕۆ گرتە ڤیدیۆكەم بڵاوكردەوە. 

ئەو وتیشی: ناچاربووم ئەو ڤیدیۆیە بكەم لەبەر ئەوەی هەڕەشەی ئەوەی كرد كە دەمانكوژێت و دەسترێژی سێكسیمان دەكاتەسەر، ئەو كەسە لە ڕێی فەیسبووكەوە هەڕەشەكانی كردووە.

منداڵەكە بە ژیان ی راگەیاند ئەو كەسە وتویەتی، براكەشم ماوەی نزیكەی مانگێكە دسەتگیر كراوە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە بەڵام تا ئێستا هۆكارەكەی نازانین. 

باوكی ئەو مێردمنداڵە بە ژیانی وت: ماوەی نزیكەی ساڵێك دەبێت كەسێكی نادیار هەڕەشەیان لێدەكات بەوەی كە كێشەیان بۆ دروست دەكات و دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر خێزانەكە. 

ئەو ئاماژەی بەوەشكرد هەرچەندە سكاڵای یاساییان تۆماركردووە بەڵام هەڕەشەكان هەر بەردەوام بووە، ئەوەشی وت: لەو رۆژەدا كە كوڕەكەی دەستگیركراوە پێش ئەوەی هێزە ئەمنیەكان كوڕەكەی بەرن ئەو كەسە پەیوەندی پێوە كردوون كە وتویەتی كوڕەكەی بە ماوەی دیترۆر دەستگیر دەكرێت و جارێكی دیكە روناكی نابینێتەوە.

باوكی ئەحمەد ئەوەشی راگەیاند، ئەو كەسە هەڕەشەی كردووە كە ئەویش دەستگیردەكات و تەنها ئافرەتەكان دەهێلێتەوە، دڵنیاشن لەوەی كە ئەو كەسە دەستی هەیە لە دەستگیركردنی كوڕەكەیان. 


ڕیکلام