نرخی نەوت لەمڕۆدا لە بازاڕەكانی جیهاندا

  2020-09-19  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 15سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 41 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ هەینی بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 43 دۆلار و 54 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 41 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ لەمڕۆدا نرخی نەوت بەشێوەیەكی گشتی بەجێگیری ماوەتەوە، لە كاتێكدا زیاتر لە 15 رۆژی رابردوو بەردەوام بەهای خۆی لە دەست دەدا.بەڵام چەند رۆژێكە نرخی نەوت گەیشتووەتەوە سەروی 40 دۆلار.  

ماوەی پێنج مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


ڕیکلام