ڕۆژنامەنووس بەختیار سەعید دوای دەستگیرکردنی ئازادكرا

  2020-06-13  | 
هەولێر
ڕۆژنامەنووس بەختیار سەعید
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس بەختیار سەعید لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە دەستگیرکرا، ئەمشەو ناوبراو ئازادکرا.

بەختیار سەعید لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە چۆنیەتی دەستگیرکردنی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شێوازی داواكردنی من لەلایەن دژە تیروری ھەولیر، بە ھەقت نە رفاندن و نە بزركردن بووە، بەڵكو بە شێوەیەكی ئاسایی بۆ چەند پرسێك دەستگیر كرابووم.

بەختیار سەعید راشیگەیاندووە، سوپاسی گشت دوست و ھاورێ و خزمان و كەسایەتی و كەناڵەكانی راگەیاندن دەکات بۆ پەرۆشیان.

پێشتر كوڕەكەی رۆژنامەنووس بەختیار سەعید رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ هێزێكی دژەتیرۆری پارتی لە شاری هەولێر باوكیان رفاندووە و پێیان وتووە لەلای ئێمە میوانیت .

گۆڤەند بەختیار سەعید، كوڕی رۆژنامەنووس بەختیار سەعید، رایگەیاند، ئەمڕۆ نزیك كاتژمێر 11.30خولەكی نیوەڕۆ باوكی ئازیزم لە گەرەكی بەختیاری لە سەمونخانەی سوڵتان لە كاتێكا لەگەڵ ھاورێكانی بووە (ھێزی دژەتیرۆری پارتی) ئەویان ڕفاند .

بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو رۆژنامەنووسە دوای چەند كاتژمێرێك رێگەیان پێداوە بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ كەسوكارەكەی بكات و ئاگاداریان بكاتەوە.



ڕیکلام