تەندروستی جیهانی: دۆخی تەندروستی عێراق نەگەیشتووەتە ئاستی هەرەسهێنان

  2020-09-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی و تووشبوون بە کۆرۆنا لەو وڵاتە نەگەیشتووەتە ئاستی هەرەسهێنان.

ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق ڕایگەیاند، هێشتا دۆخی تەندروستی لەعێراق لەبارەی کۆرۆناوە نەگەیشتووەتە ئاستی هەرەس و ڕێنماییەکانی مەجەعیەتی ئاینیش هاوکار بووە بۆ سنورداربوونی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێکخراوەکەیان بەم نزیکانە هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە لە پارێزگای کەربەلا دەستپێدەکات، کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی یادەکانی ساڵانەی چلەی ئیمام حسین.

ڕوونیشیکردەوە، دۆخی لەخۆگرتنی تواناکانیان لە نەخۆشخانەکانی عێراق گەیشتووەتە  نزیکە لە ٥٠%.

ئەو لێدوانانەی نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تا ئێستا ٣١٩ هەزار و ٣٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٢٥٣ هەزار و ٥٩١ کەس چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

لەئێستاشدا ڕێژەی چاکبوونەوە لە پەتاکە لە عێراق لە٧٩.٥ %.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە ٨ هەزار و ٥٥٥ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام