بەهای نەوت بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهاندا

  2020-09-21  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 41 دۆلار و یەك سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ یەكشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 43 دۆلار و 15 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 41 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ لەمڕۆدا نرخی نەوت بەشێوەیەكی گشتی چەند سەنتێك لە بەهاكەی لەدەستداوە. 

ماوەی نزیكەی شەش مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


ڕیکلام