وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٤٨٤ کەس لە تووشبووانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٨٢١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٠ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٨٠% .
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعێراقدا بڵاوبووەتەوە، تا ئێستا ٣٢٢ هنەزار و ٨٥٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٢٥٨ هەزار و ٧٥ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستاش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە سەرانسەری عێراق ٨ هەزار و ٦٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.