تەندروستی سلێمانی: لە مانگێگدا زیاتر لە هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-09-21  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە گوێرە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی کۆرۆنا داخڵکراون، لە ماوەی یەک مانگدا لە شاری سلێمانی زیاتر لە هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ماوەی نێوان 20/8/2020 تا 20/9/2020 لە شاری سلێمانی ١٠٦٨ کەس تووشی ڤایرۆیی کۆرۆنا بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارەیە ٨٤١ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٢٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەوە لە کاتێکدایە بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان، لەشاری سلێمانی تا ئێستا ١٤ هەزار و ٨٠١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٩ هەزار و ٦٠٨ کەس چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانە تا ئێستا لەشاری سلێمانی ٧٩٢ کەس بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام وەزارەتی تەندروستی و لێپرسراواتی ئەو کەرتە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی ڕێنماییەکان بن و دوورکەونەوە لە شوێنە قەرەباڵغەکان و دانانی ماسک، بۆ ئەوەی بەدوور بوون لە پەتاکە.

 



ڕیکلام