ڕوونکردنەوەیەک لە زانکۆی سلێمانییەوە

  2020-09-22  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
زانکۆی سلێمانی هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە سەبارەت بەوەی گوایە کەمپی کۆنی زانکۆی کۆنی سلێمانی بفرۆشرێت

ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە،  لەرۆژانی رابردوو چەند کەسێک نابەرپرسانە دوور لە پێوەرە یاسایی و ئەکادیمیەکان بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لەپێناو بەرژەوەندی کەسی وتایبەتی خۆیان، دەستیان کردووە بە ھەڵمەتێکی چەواشکارانە سەبارەت بە فرۆشتنی کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی (کەمپی ناوشار) .

لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، زانکۆی سلێمانی تەواوی ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەتاوە ودڵنیایی دەدەنە دڵسۆزان وخەمخۆرانی شاری سلێمانی و وزانکۆکەش کە کەمپی کۆنی زانکۆ یەکێکە لە ڕەمزە دیار ومێژووییە پارێزراوەکانی پایتەختی رۆشنبیری.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی ھەنوکە لە چوارچێوەی ھەشت کۆلێجدا نزیکەی ١٠ ھەزار خوێندکاری زانکۆی سلێمانی لەخۆگرتووە، وە بەپێچەوانەوە زانکۆی سلێمانی لە ھەوڵی کرنەوەی کلینیک وتاقیگەیەکی پزیشیکی نوێیە لەناو ئەو کەمپەدا بۆ توێژینەوەی پزیشکی، کە ھەموو ئەمانەش ھەرخۆیان لە رووی لۆجکیەوە ئەو ھەواڵانە بەدرۆدەخەنەوە.

لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا زانکۆی سلێمانی جەختیکردووەتەوە، وەک زانکۆی سلێمانی سەرەرای سەرزەنشت کردنی ئەو پڕوپاگەندانە، داواکارن لە بەرێز داواکاری گشتی لە پارێزگای سلێمانی رێکاریی یاسایی بگرنەبەر بە پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵێنەوە بۆ ھەموو ئەو کەسانەی لە ئەکاونتی کەسی و تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە تۆمەتی بێ بنەما بڵاودەکەنەوە بۆ لەکەدارکردنی زانکۆی دایک و شاری سلێمانی وە ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی بڵاوبکەنەوە، وە ئئەوانیش وەک زانکۆی سلێمانی لە رۆژانی داھاتوو دەستکراوە دەبن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ھەموو ئەو کەسانە.



ڕیکلام