وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٠٥٥ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٢ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٢٣١ کەسی دیکە لە تووشبوانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەوەتەی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، ٣٣٢ هەزار و ٦٣٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٢٦٤ هەزار و٩٨٨ کەس چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
تائێستاش بەهۆی پەتاکەوە لەسەرانسەری عێراق ٨ هەزار و ٧٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.