ئەمشەو کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک بومەلەرزەیەک لەشاری سلێمانی ڕویدا و بەوتەی هاوڵاتیان گوڕەکەی بەهێز بووە و زۆربەیان هەستیان پێکردووە.
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمشە و بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر
ڕویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە سەنتەری رودای
بومەلەرزەکە دەکەوێتە نێوان شاری سلیمانی و قەزای چەمچەماڵەوە
ناوەندی
نیشتیمانی بومەلەرزە کە بارەگاکەی لە ویلایەتە یەکگرتوەوەکانی ئەمریکایە
بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە لە سنوری هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران ڕوویداوە، بەڵام
تا ئەم ساتە هیچ ئاماژەیەکی نەکردووە بە گوڕی بومەرلەرزەکە لەسەر پێوەری ڕێختەر .
بومەلەرزە بە یەکێک لە روداوە سروشتییەکان دادەنرێت لەسەر
زەوی، کە زۆرجار بەهۆی جوڵەی پلێتەکان و چینەکانی ناوەوەی زەوی ڕوودەدات.