ئەمریکا جارێکی ڕێگەی دایەوە بەعێراق گازی ئێرانی بکڕێت

  2020-09-23  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جارێکی تر بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژی دیکە عێراقی بوار لە سزاکانی خۆی بەسەر ئێراندا و بەغدا دەتوانێت گاز لە ئێرانەوە هاوردە بکات.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریک لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩وە چەند جارێک عێراقی بواردووە لە سزاکانی سەر ئێران و بەغدای سەرپشک کردووە لە کڕینی گازی ئێرانی، کە زۆر پێویستی پێیەتی .

ئەو مۆڵەت و ڕێگە پێدانەی ئەمریکا بۆ عێراق مەرجدار کراوە بەوەی کە نابێت داهاتی ئەو گاز و وزەیەی لە تارانی دەکڕێت بە دۆلار بیداتەوە بە ئێران.

بەهۆی پێویستی ناوخۆیی بە گازی ئێرانی بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا، عێرا ق ناچارە گاز لە ئێرانەوە هاوردە بکات.

ئەمریکا لەم هەفتەیەدا جارێکی تر گەمارۆکانی فرۆشتنی چەک و بەرهەمە سەربازییەکانی دیکەی بەسەر ئێراندا سەپاندە و هۆشداری دایە وڵاتانی جیهانیش کە لەوبوارەدا مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکەن.

بەبڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، تاک لایەنە کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئیراندا، کە لەساڵی ٢٠١٥ لە نێوان تاران و زلهێزەکانی جیهاندا ئیمزا کرابوو.



ڕیکلام