حکومەتی عێراق کۆمپانیاکەی مۆبایلی نیشتیمانی دروستدەکات

  2020-09-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر ناچارکردنی حکومەتی عێراق بە دروستکردنی کۆمپانیایەکی مۆبایلی حکومی بۆ رکابەری کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر داواکارییەکی لیژنەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان بە دروستکردنی کۆمپانیاکەی پەیوەندی نیشتیمانی(مۆبایل) سەرتاسەری لە عێراقدا.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر پەرلەمانی عێراق رێگریکرد لە تازەکردنەوەی گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی پەیوەندی و لە رێگەی دادگاوە بڕیاری بۆ دەرچوو.

پێشتریش حکومەتی عێراق ڕایگەیاندبوو لەبەرامبەر پێدانی سەدا 50 قەرزەکانیان ئامادەن گرێبەستی کۆمپانیاکان بۆ ماوەی پێنج ساڵ نوێ بکەنەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە عێراق سێ کۆمپانیای پەیوەندی کەرتی تایبەت هەیە ئەوانیش بریتین لە( زین،ئاسیا سێڵ،کۆرەک تلیکۆم).لەبەرامبەردا هیچ کۆمپانیاکەی حکومی نیە.


ڕیکلام