وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە 45 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 20 کەسیان لە هەرێمن.
بەپێی ئامارەکەی تەندروستی عێراق، بەراورد رۆژانی ڕابردوو رێژەی مردن سەدا 40 کەمیکردوە.
هەروەها ئەمڕۆ 4471 توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و 3773 کەسیش چاکبونەتەوە.
هەروەها لە ئێستادا نزیکەی 60 هەزار کەس لە ژێر چارەسەردان و لەو ژمارەیەش 527 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.
بەپێی ئامارەکان تا ئێستا 337106 کەس لە عێراق توشی ڤایرۆسەکە بوون رێژەی چاکبونەوەش سەدا 79 زیاترە.